١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٧
کەم بوونەوەی ژماری هێزەکانی سوپای تورکیا دوابە دوای کودەتای پازدەی ژوئیە

ئەرکانی سوپای تورکیا بۆ یەکەم جار دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی ژوئیە ژوماری هێزەکانی خۆی ڕاگه یاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ینی شەفەق چاپی تورکیا ، بە پێی ئاماری بڵاو کراوە لەلایەن ئەرکانی سوپای تورکیاوە، گشت هێزەکانی سەربازی ئەم وڵاتە کە بەپێی ئاماروسەرژمێری مانگی مای دوو هەزارو شازدە ی زائینی پانسەدو شەست و یەک هەزارو چوارسەدو نەوەدو شەش کەس بوو ، دوا بەدوای پاکتاو کردنی رێکخراوەکانی دەوڵەتی لە لاینگرانی بزوتنەوەی هیزمت ، بۆ سێسەدو پەنجاو یەک هەزارو سەدو حەفتاو شەش کەس دابەزێوە.

بە پێی ئەم ئامارە ، ژماری ژنراڵەکانی سوپای تورکیا دوای کۆدەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی ژوئیە لە سێسەدو پەنجاو هەشت دابەزێوە وبووە بە دووسەدو شەش کەس .

ژماری ژنراڵەکان و هێزەکانی فەرماندەیی گشتی ژاندارمری تورکیا کە دوای کودەتا بێ ئاکامەکە بە بڕیاری دەوڵەتی تورکیا چوونەتە ڕێزی وەزاڕەتی ناوخۆوە ، لەم سەرژمێری وئامارانە دا نەگونجێندراون.

ژماری ئەفسەرانی سوپای تورکیا کە بەپێی ئاماری مانگی مای دوو هەزارو شازدە ی زائینی سی ونۆ هەزارو سێسەدو پەنجاو سێ کەس بووە بۆ بیست و نۆ هەزارو ونۆسەدو چلو شەش کەس دابەزێوە.

لەم ڕاپۆرتە دا هەروەها ژ ماری دەرەجە داران یش  لە نەوەدو شەش هەزارو پانسەدو نەوەدو سێ کەس بۆ شەست و حەوت هەزارو شەشسەدو چل وشەش کەس وژوماری سەرجوخەکان و سەربازەکان کە لێهاتوویی تەکنیکی یان هەیە لە حەفتاو سێ هەزارو هەفتسەدو شازدە کەس بۆ چل و هەشت هەزارو هەستسەدو حەفتاو نۆ کەس کەمتر بووەتەوە.

دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی ژوئیە ی دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی پاکتاو کردنی سوپاو دەرکردنی کەسانێک کە لەگەڵ بزوتنەوەی هیزمت بە ڕێبەری فەتحوڵڵا گوڵەن لە پێوەندی دان زۆرێک لە کارمەندانی دەوڵەت  و سەربازەکانیان لە ئیدارەو پادگانەکان دا دەرکرد.

دەوڵەتی تورکیا بزوتنەوەی هیزمەتی بە گەڵاڵەڕێژی بۆ کودەتا بێ ئاکامەکەی ئەم وڵاتە تاوانبار کردووە.